بۆڵتن: تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکور سەرپێچی کردنە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش


وێستگەنیوز-

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رایدەگەێنێت "زنجیرە تاقیکردنەوە موشەکییە مەودا کورتەکانی کۆریای باکور سەرپێچی کردنە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێویستە سزاکان بمێننەوە لەسەری".

ئەمرۆ شەممە جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەڵوێستی واشنتن لەسەر چەکداماڵینی کۆریای باکور وەکو خۆیەتی و ئەو شێوازەی هەوڵەکان کە چەند جارێک سەرنەکەوتووە بۆ چەکداماڵینی کۆریای باکور دەبێت ڕاگیرێت و ئەمەریکا دەخوازێت لە هەر کاتێکدا وتووێژەکان لەگەڵ کۆریای باکور دەستپێبکاتەوە".

جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەوەدا "بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە لە کۆریای باکور دەگرێت هەر جۆر موشەکێکی بالستیکی هەڵبدات، هیچ گومانێک نییە لەوەی ئەمە سەرپێچی کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کۆریای باکور لەرۆژانی  4 و 9 ی مانگی پێنجدا موشەکی بالستیکی کورت مەودای تاقیکردەوە، ئەمەش یەکەم جار بوو لە ساڵی 2017 وە ئەو موشەکانە تاقیبکاتەوە، ئەم ئەوەش بە ڕێگایەک بۆ فشارخستنە سەر واشنتن لێکدەدرێنەوە.

هــ. ب



PM:03:40:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت