فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانمانە بۆ لەناوبردنی دوژمن
وێستگە نیوز-
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایدەگەێنێت "دەستمان لەسەر
پەلەپیتکەی تفەنگەکانمانە و ئامادەین بە توندی و بە قورسی و لەناوبەرانە وەڵامی
دوژمن بدەینەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد باقری، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
رایگەیاند "ئێران ڕێگای هێز دروستکردنی تاقیکردووەتەوە و دەست لەسەر پەلەپیتکەی
تفەنگەکان ئامادەی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی دوژمنانە، جەختی لەوەشکردووەتەوە لەم
دۆخە نوێیەدا پێویستە هەموو ئێرانییەکان بێنە مەیدانی جیهاد بۆ دروستکردنی هێزی
زیاتر".
محەممەد باقری ئاماژەی بەوەداوە "لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمندا،
دەستمان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانمانە و ئامادەین بە توندی و بە قورسی و
لەناوبەرانە وەڵامی دوژمن بدەینەوە".
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەوەشی وت "بە هیچ شێوەیەک دانوستان
لەگەڵ ئەمریکا ناکەین".
هــ. ب
PM:10:49:23/05/2019
ئهم بابهته 3260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت