رووداو: نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئازاده و به گه‌شت له به‌یرووته
وێستگه نیوز -
كه‌ناڵی رووداو بڵاویكرده‌وه كه پارێزگاری له‌سه‌ر كارلابراوی كه‌ركوك ئازاده و ئێستا به گه‌شت له پایته‌ختی لوبنانه.
كه‌ناڵی رووداو له زاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری له‌سه‌ر كارلابراوی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه كه "ناوبراو ئازاده و ئێستا به گه‌شت له به‌یرووته".
شه‌وی سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2019، چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی و سه‌رچاوه‌ی جیاجیا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت له لوبنان ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و میدیا و سه‌رچاوانه وایان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوكی، ئێواره‌ی سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2019، له‌كاتی سه‌ردانی بۆ لوبنان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت-ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركراوه.
هه‌ر دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک لە فڕۆکەخانەیەکی لوبنان، نوسینگەی ناوبراو رونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە ، رایگەیاند: "جارێکی تر چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن، وەک پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، هەواڵێکی چەواشەکارییان بڵاوکردۆتەوە، گوایە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فرۆکەخانەی بەیروت ده‌ستگیرکراوە. "
دەشڵێت: "لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە کوردستان و بە تایبەت شاری کەرکوک ڕادەگەیەنین؛ کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ کاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان."
ئه‌مڕۆش سایتی روسیاتوده‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عیراقی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بڵاویكرده‌وه كه دادگای فیدڕاڵیی عیراق و دادگای هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك.
وتیشی: هه‌ولێر و به‌غدا ناكۆكییان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌یه، به‌ڵام وادیاره پۆلیسی ئینته‌رپول دڵنیایی داوه كه د.نه‌جمه‌دین جگه‌له دادگای فیدڕاڵی راده‌ستی هیچ لایه‌نێكی دیكه ناكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، پۆلیسی ئینته‌رپول ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر بنه‌مای داوایه‌كی حكومه‌تی عیراق بووه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، بۆیه راده‌ستكردنه‌وه‌ی پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك به به‌غدا ده‌بێت نه‌ك هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه كه سه‌ركرده سیاسییه عیراقییه‌كان و به‌رپرسان له لوبنان ده‌ستیان به په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ‌وپڕ بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم كردوه، ئاشكراشیكردوه كه د.نه‌جمه‌دین له ناوچه‌ی "بدارۆ" ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
PM:04:58:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت