به‌وێنه...فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆکەوان له گوێر كه‌وته‌خواره‌وه
وێستگه نیوز –
چه‌ند شایه‌تحاڵێك رایانگه‌یاند كه له قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆکەوان كه‌وته‌خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی هه‌بێت.
شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئایار فڕۆكه‌كه له گوندی سه‌عداوه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێڕی قه‌زای مه‌خمور كه‌وته‌خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه فڕۆكه‌كه گڕی نه‌گرتووه و ته‌نها باڵێكی تێكشكاوه و هیچ كه‌سێكیان له‌ناو فڕۆكه‌كه و له نزیكی نه‌بینیوه.
قه‌زای مه‌خمور له‌نێوان قه‌زاكانی حه‌ویجه و شه‌رگات و موسڵه و نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌واوه دووره و به چاندنی گه‌نم و جۆ به‌ناوبانگه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
PM:02:38:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت