له رووداوێكدا منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمێلێك منداڵێك شێلا و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له جۆری كامیری منداڵێكی دوو ساڵانه شێلا".
مقه‌ده‌می عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "منداڵه‌كه ناوی (دێرین عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا)یه و پاش گه‌یاندنی به به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا ته‌رمی منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه شۆفێره‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌روبه‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه.
PM:07:51:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت