به‌وێنه.. تانكه‌رێكی نه‌وت له نزیك باوه‌نور وه‌رگه‌ڕا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تانكه‌رێكی نه‌وتی له نزیك باوه‌نور وه‌رگه‌ڕاوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه كاتژمێر 4:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019 له نزیك ناوچه‌ی باوه‌نور روداوه له‌كاتێكدا لە کاتێکدا بە ئاڕاستەی (کەلار - دەربەندیخان) ڕۆشتووە.
تانكه‌ره‌كه لە جۆری مارسیدس بووه كه باری نه‌وتی پێ بووه و خۆشبه‌ختانه‌ش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دوای روداوه‌كه‌ش تیمەکانی هاتوچۆ بە مەبەستی هێڵکاری و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان چوونەتە شوێنه‌كه.
AM:09:22:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت