شاسوار عەبدولواحید: دڵنیابن راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵ‌پاکی سەردەکەوێت
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
وێستگە نیوز-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: دڵنیان راستگۆی سەردەکەوێت و خۆفرۆشی و نامەردی لای کۆمەڵگا بێ بەهان.
ئەمرۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2019، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی،" چاوەروان بن لە دوو رۆژی تر دێمەوە، هەمووتان دڵنیا بن کە راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵ‌پاکی سەردەکەوێت... خۆفرۆشی و نامەردی و نمەکسوێران بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگا".
شاسوار عه‌بدولواحید له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له فانه‌كانییه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكراوه كه له "كوێیه و بۆ چ مه‌به‌ستێك سه‌فه‌ری كردوه"، له وه‌ڵامیشدا، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ فانهكهی نوسیوه: "هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم و حاڵه‌تێكی كتوپڕ بوو، ئینشائه‌ڵا دێمه‌وه خزمه‌تان دوو رۆژی تر".
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌شی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك په‌یامه‌كه‌ی شاسوار عهبدولواحیدی بڵاوكرده‌وه.
ئەوەش لە کاتێکدایە دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019،
بەیاننامەیەک بەناوی
ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عیراق بڵاوبوه‌وه و تیایدا هاتبوو:" ئێمە نیگەرانین، کە نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت."
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ به رای گشتیی راگه‌یاندوه "هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە"، ده‌شڵێت: " تائێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە هیچ نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات."
لە رونکردنەوەکەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئەوەش هاتووە، تەواوی ئۆرگانەکانی جوڵانەوەکە و پەرلەمانتارەکان بەرپرسن لە بەردەم هاوڵاتییان و ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەنجومەنی باڵا تاکە دامەزراوەیە کە مافی لێپرسینەوە و بریاردانی هەیە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ.
PM:11:20:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت