بكوژی گه‌نجێكی كه‌سنه‌زان له كۆیه ده‌ستگیركرا
شاخەوان سه‌عید.. به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی 10ی ئه‌م مانگه گه‌نجێكی له كه‌سنه‌زان كوشتبوو و هه‌ڵاتبوو، له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كۆیه ده‌ستگیركراو راده‌ستیان كرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: شه‌وی 10ی نیسانی 2019، کەسێک دەکوژرێت و تەرمەکەی لە رێگای کەسنەزان بەجێ دەھێڵدرێت و بكوژه‌كه‌ی هه‌ڵدێت.
له‌و رووه‌وه شاخەوان سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان رایگه‌یاندووه: دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی تەرمێک لە 11ی نیسان لە سنووری بنکەکەیان دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵەری چوون بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەسێک بەناوی بیلال عه‌بدولره‌حمان، کەتەمەنی 28 ساڵە بەھۆی بەرکەوتنی زەبرێکی بەھێز بەسەریەوە گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانمان دەرکەوت کە بکەری تاوانەکە کێیە و دوای ماندوبونێکی بێ وچان بە دەستخۆشیەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی کۆیه توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن و بۆ ئێمەی رەوان بکەنەوە".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "ئێمەش توانیمان دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی دان بە تاوانەکەی دابنێ کە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی تاوانەکەی ئەنجام داوە، ئێستا تاوانبار (ع ا) کە تەمەنی 47 ساڵە بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عیراقی دەستگیر کراوە".
هــ. ر
PM:07:06:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 18564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت