شاره‌وانی سلێمانی پڕۆژه بۆ گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان ده‌رده‌كات
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
شاره‌وانی سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه‌ی بۆ ئه‌مساڵ خستووه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری پلان و به‌دواداچوونیش له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌بوبه‌كر حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پلان و به‌دواداچوون له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ی جۆراو جۆری خزمه‌تگوزارییان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا به‌پێی ته‌رخانكردنی بودجه بۆیان بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی: "به‌شێكی پڕۆژه‌كان بچوكن له بودجه‌ی خۆمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌شێكیشیان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژین و ده‌بێت حكومه‌ت بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكات، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌ت و ته‌رخانكردنی بودجه‌ین بۆیان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له پڕۆژه‌كانی شاره‌وانیدا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان ئاماده‌كراوه، چه‌نده‌ی بودجه زۆرتر ته‌رخان بكرێن پڕۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا قه‌یرانی دارایی هه‌بوو نه‌ده‌توانرا وه‌ك پێویست پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، بۆیه پڕۆژه‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌ردا كه‌وتووه.
هــ. ر
PM:10:02:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت