نوێترین مۆبایلی "گولـله‌نه‌بڕ" نرخه‌كه‌ی كه‌متر له 100 دۆلاره
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیایه‌ك مۆبایلێكی نوێی نیشاندا كه خاسیه‌ته‌كانی وای لێده‌كات ببێته یه‌كێك له باشترین ئه‌و مۆبایلانه‌ی به‌رگه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه و ته‌ڕایی ده‌گرن و وەک ماددەی گولـلەنەبڕ زۆر شت کاری لێ ناکات.
كۆمپانیای Doogee مۆبایلی جۆری S40ی نیشاندا كه نرخه‌كه‌ی 99.9 دۆلاره و شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینجه به كوالیتی 720/1440 پیكسڵ و به چینێك له شوشه‌ی Cоrning Gоrilla Glаss 4 داپۆشراوه كه ته‌واو له‌كاتی كه‌وته خواره‌وه و كه‌وتنه ناو ئاو، پارێزگاری له مۆبایله‌كه ده‌كات.
كۆمپانیاكه كامێره‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دوو هاوێنه‌یی بۆ مۆبایله‌كه داناوه كه 8+5 مێگا پیكسڵه و خاسیه‌تی نزیككردنه‌وه و رێككردنه‌وه‌ی وێنه‌ی تێدایه، كامێراكه‌ی پێشه‌وه‌شی 8 مێگا پیكسڵه.
مۆبایله‌كه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمیی 60 پله‌ی سه‌دی و 30 پله‌ی ژێر سفریش ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بۆدییه تایبه‌ته‌یه‌وه كه بۆی دانراوه، میمۆرییه‌كه‌ی 4 گێگا بایته و باترییه‌كه‌شی 4 هه‌زار و 650 میلی ئهمپێڕه.
PM:08:58:16/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت