پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب له سلێمانی ده‌كرێته‌وه
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
وێستگه نیوز –
بنكه‌ی رووناكبیری گه‌لاوێژ به هاوكاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و به به‌شداری ژماره‌یه‌ك ده‌زگا و ناوه‌ندی رۆشنبیری و خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه پیشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب له سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌بۆنه‌ی چالاكییه‌كانی خولی 22ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ و رۆژی جیهانی كتێبه‌وه، بنكه‌ی رووناكبیری گه‌لاوێژ به هاوكاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی، بۆ بره‌ودان به كتێب و خوێندنه‌وه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك ده‌زگا و ناوه‌ندی رۆشنبیری و خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به داشكاندنی به‌رچاو پێشانگایه‌كی به‌رفراوانی كتێب ده‌كاته‌وه.
پێشانگاكه رۆژانی 18ی نیسان تا 25ی نیسان له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له كاتژێر 9ی به‌یانی ده‌كرێته‌وه و تا سه‌عات 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پێشانگاكه‌دا 28 ده‌زگا و ناوه‌ندی رۆشنبیری و خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه كتێب به زمانه‌كانی (كوردی- عه‌ره‌بی- فارسی) ده‌خه‌نه‌ڕوو.
PM:08:57:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت