نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی نیسانی 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 362 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 367 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 850  دیناری عیراقی بوو هاوكات 100 دۆلاریش به‌ 120 هه‌زار و 150 دیناری عیراقی بووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 8 هه‌زار و 800  دینار بوو.


PM:04:02:14/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت