سێهەمین کۆبونەوەی لوتکە لەنێوان ترامپ و کیم بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-

 

کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترامپ ئامادەیی خۆیان بۆ کۆبونەوەیەکی دیکەی لوتکە دەربڕی.


دوێنێ هەینی کیم جۆن ئون، رێبەری کۆریای باکور لە میانەی وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند "تا کۆتایی ئەم ساڵ مۆڵەت دەدەینە ئەمریکا بۆ ئەوەی بڕیارێکی بوێرانە بدات لەسەر گفتوگۆی چەکی ئەتۆمی".

کیم جۆن ئون ئاماژەی بەوەدا "ئەو ئامادەیە بۆ گفتوگۆکرد لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، بەومەرجەی ئەمریکا رەفتارەکانی بگۆڕێت و بەوەش پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتردەڕوات".

هاوکات ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا وەڵامی وتەکانی کیم جۆنگ ئونی داوەتەوە و رایگەیاندوە "پەیوەندییەکانی من و کیم جۆنگ ئون لە ئێستادا زۆر باشترە و دەشتوانین پێکەوە کۆبینەوە و دوبارە گفتوگۆ بکەینەوە و لێکتێگەیشتنێکی باشمان هەبێێت".

دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەشداوە "لە ئێستادا کۆریای باکور بەسەرۆکایەتی کیم جۆنگ ئون سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراوی بەخۆوە دیوە و هەروەها لەڕوی ئابوریەوە زۆر سەرکەوتوە و ئێمەش دڵنیاین کە لە داهتاتودا دەتوانین بۆ سێهەمین جار کۆببینەوە و ڕەنگە بشتوانین سەردەمی سزا ئەتۆمییەکانی سەر کۆریای باکور تێپەڕێنین".

هاوکات هەفتەی رابردو دۆناڵد ترامپ رایگەیاندبو، "تاوتوێی کۆبونەوەیەکی دیکە دەکات لەگەڵ کیم، بەڵام سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەمریکا سزکان سووک ناکات هەتا ئەو کاتەی کۆریاری باکوور دەستبەرداری چەکی ناوکی نەبێت"

کیم جۆن ئون و دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا دو جار کۆبونەتەوە، یەکەم کۆبونەوەیان لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 لە سینگاپو، کۆبونەوەی دوەمیش لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام بەڕێوەچوو، کە تیایدا نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.

هـ ـ ب



PM:05:47:13/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت