بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک عەلاوی پێشنیازێکی بەغدا دەگەیەنێتە بارزانی

‌عەلاوی و بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
حكومه‌تی عیراق پێشنیازێکی نوێ لە پێناو جێبەجیکردنی ماددەی 140 دەداتە کورد و کوردیش بە مەرج پێشوازی لێدەکات.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە لێدوانێکدا بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەغدا دەیەوێت لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە دەست بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 بکات، ئەو پێشنیازەمان گەیاندووەتە دەست بارزانی و ئەویش پێی باش بووە".

وتیشی: "ناوچەکە نائارامە و گەر کێشەکان بەردەوام بێت ئەوا تیرۆر بەهێزتر لە جاران دەردەکەوێتەوە".

هاوکات نەجمەدین کەریم لەبارەی پێشنیازەکەی بەغدا رایگەیاندووە، پێویستە بەر لە جێبەجێکردنی پێشنیازەکەی بەغدا، مەرجی کورد بهێندرێتە دی کە ئەویش ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوکە.

لە دوای 2003ە وە زنجیرەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لە سەر کەرکوک جگە لە کۆمەڵێک نووسراوی سەر کاغەز هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆی نەداوە بەدەستەوە، سەرەتا بە ماددەی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و دواتریش لە ماددەی 140دا رەنگیدایەوە، بەڵام ئەنجامەکان هەر یەکێک و ناکام بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە کەلە دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو شاره‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی، دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه‌.

هــ. ر


PM:01:57:06/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو