هەوراز کاوە: هه‌مه‌وه‌نده‌كان بێ برا گه‌وره و كه‌رتكه‌رتن
هه‌وراز كاوه رووف.. هه‌مه‌وه‌ند
سازدانی: ئاگرین دۆستی
هه‌وراز كاوه رووف هه‌مه‌وه‌ند، ئه‌و ئێستا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له‌نێو هه‌مه‌وه‌نده‌كان و تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی دروستكردووه، له‌هانكاتدا نووسه‌ره و شه‌ش كتێبی چاپكراوی هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیدارێكی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ سازكردووه له‌سه‌ر بارودۆخی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند؟
هه‌مه‌وه‌نده‌كان كێن؟
هه‌وراز كاوه سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌مه‌وه‌نده‌كان، ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی زۆر نووسراوه و بابه‌تی مێژوویی بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان عه‌شیره‌یه‌ك بوون له‌ناودارانی كورد و له چه‌ندین تیری جیاواز پێكهاتوون، له هه‌ندێك نووسراودا باس له شاری سنه كراوه، كه ده‌ڵێن له‌دوای چه‌ندین جیابوونه و لێكترازانی سازكراوی ده‌ستی نه‌یاران و پێكهاتنی ئاڵوگۆڕی مه‌زهه‌بی و فیكری".
ده‌شڵێت: "چوار تیره‌یان كه به ناوبانگبوون له‌وانه (به‌گزاده، ره‌شه‌وه‌ند، ره‌مه‌وه‌ند، سه‌فه‌ره‌وه‌ند)... تاد، خۆیان جودا ده‌كه‌نه‌وه و له ساڵی (1700)ـی زاینی به‌دواوه كۆچ ده‌كه‌ن و دواتر دێنه ناوچه‌ی بازیانی سه‌ر به شاری سلێمانی و شۆێنی ژیانی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و له چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جوگرافیدا نیشته‌جێده‌بن".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونی ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی دژی گه‌لی كورد قاجاره‌كانی (ئێران) وعوسمانییه توركه‌كان بووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوڕاویی و چالاكی هه‌مه‌وه‌نده‌كان له‌وكاته‌دا، له زۆرێك له هۆز و ده‌سته‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد زیاتر به‌ناوبانگبوون".
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: "ده‌توانین بڵێین كه چقڵی چاوی داگیركه‌ران بوون، یان له‌كاتی شه‌ڕدا بۆ هه‌مه‌وه‌نده‌كان بابه‌تی پیاو و ژن گرنگ نه‌بووه و هه‌موویان شه‌ڕكه‌ر و ئازابوون و پێكه‌وه شه‌ڕیان كردووه، كه گیراون یان دورخراونه‌ته‌وه پێكه‌وه گیراون و پێكه‌وه دورخراونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به كورتی ئه‌وان هۆزێكن تا ئه‌مڕۆ توانیانه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كورده‌واریدا به‌ده‌وری خۆیان هه‌ڵسن و خاوه‌نی چه‌ندین پیره پیاوی ناودار و به‌جه‌رگبوون، پاشان له ناوچه‌ی بازیان دێنه شاری چه‌مچه‌ماڵ و له‌وێوه ورده ورده به به‌كورستاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌مه‌وه‌نده‌كان چۆنه؟
هه‌وراز كاوه ده‌ڵێت: "له راستیدا تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش نییه، چونكه وێنه‌ی رۆژانی زوو ئه‌ویش وه‌ك حزبی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌بوونی چه‌ند كه‌سێك به‌لاڕێدا براوه، كه ئه‌مه‌ش خودی كێشه‌كانی ناوخۆی هۆزه‌كه‌یه و به‌ناچاری دوای به سیاسیكردنی بارودۆخی عه‌شه‌ره‌ته‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر حسابی كه‌سه ره‌سه‌نه‌كان چه‌ندین لێكترازان و تووڕه‌بوون روویداوه، واته له‌مكاته‌دا كه‌سێك نییه وه‌ك برا گه‌وره ته‌مسیلی عه‌شه‌ره‌ته‌كه بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و ماڵێكدایه، كه ئه‌مه‌ش بۆ رۆژانی لوتكه‌ی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی قبوڵكراو نییه".
كه‌واته هه‌مه‌وه‌نده‌كان سه‌رۆك هۆز و براگه‌وره‌یان نییه؟
هه‌وراز كاوه ده‌ڵێت: "نا سه‌رۆك هۆزی نییه، ئه‌وه‌ی له‌زوودا هه‌بووه یه‌كێتی و هه‌ماهه‌نگی تیره‌كان بووه له‌چوارچێوه‌ی خزمایه‌تی و په‌رۆشبوون بۆ به‌رز راگرتنی هۆزه‌كه، چونكه له‌زووه‌وه هه‌موو تیره‌كان برا گه‌وره‌ی خۆیان هه‌بووه و پاشان به‌لێهاتووی كه‌سه‌كه خۆی توانیه‌تی ببێته قسه‌كه‌ری عه‌شره‌ته‌كه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "بۆ نموونه له‌مكاته‌دا هه‌ر تیره برا گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه، كه ده‌توانم بڵێم بنه‌ماڵه‌ی ئێمه (حه‌مه ئاغا) له سه‌فه‌ره‌وه‌نده‌كان زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ین، كه‌چی ئه‌نجومه‌ن و برا گه‌وره‌ی خۆمان هه‌یه و ناتوانین وه‌ك گه‌وره‌ی هه‌مووان خۆمان پێشان بده‌ین، چونكه ئه‌مه 200 ساڵه نه‌ریته و كه‌س به‌وه رازی نابێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كار ناكه‌ن بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك هۆز؟ هه‌وراز كاوه سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌مه بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به‌ڕۆژ و هه‌ڵكه‌وتوویی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، با بۆنا ره‌نگه من بۆ داهاتوو وه‌ك (هه‌وراز كاوه) پێم خۆشبێت كه پێشینه و پشتگیری زۆرێك له تیره و لادێكانی ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ندم هه‌یه، وه‌ك سه‌رۆكی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند خۆم بۆ ئه‌و ئه‌وكاره ته‌رخان بكه‌م، چونكه له پێشوودا ئه‌وه‌ی هه‌ڵكووتووه به هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، به‌ڵكو به‌لێهاتووی و زیره‌كی كه‌سه‌كه خۆی بووه، كه توانییه‌تی ببێته یه‌كێك له ناودارانی هه‌مه‌وه‌ند".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی حزبه‌كان بۆچوونیان چییه؟
هه‌وراز كاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ئه‌وه‌ی من بزانم ئێمه‌ش وه‌ك هه‌مه‌وه‌نده‌كان دابه‌شی سه‌ر سه‌رجه‌م بیروبۆچوونه‌كان بووین، زیاتری خه‌ڵكه‌كه‌مان دوو حزبی سه‌ره‌كین، به‌ڵام ئه‌و دوو حزبه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مبوون له‌نێو هۆزه‌كه‌دا، چونكه ته‌نیا له‌چوارده‌وری چه‌ند كه‌سێك ده‌خولێنه‌وه كه ئه‌وانیش له‌م رۆژگاره‌دا ته‌نیا منداڵه‌كانی خۆیان به‌قسه‌یان ده‌كه‌ن و چیان هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شواری خانووه‌كانی خۆیانه".
ده‌شڵێت: "تۆ ته‌ماشا بكه زیاتر له 50 ساڵه پیاوێكی هه‌ڵكوتوو له‌داموو ده‌زگاكانی حكومی نابینی هه‌مه‌وه‌ند بێت و به‌ڵگه‌شم زۆر لایه، چونكه به به‌رده‌وانی له‌وه‌ته‌ری ئه‌و كه‌سه هه‌ڵكه‌تووانه ده‌درێت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كانی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه".
ئه‌وه‌ش باسده‌كات: "پێم بڵێ ئێمه هۆزێكی گه‌وره‌ین كوا (فه‌رمانده و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیمان) نیمانه نابێت، تا ئه‌و ده‌سته له‌رزۆك و ترسنۆكانه نه‌بڕبن كه به‌خیلانه سواری شه‌پۆلی هه‌مه‌وه‌نده‌كان بوون و بوونه‌ته وته‌بێژی حازر خۆر".
ده‌شڵێت: "من ئێستا رابه‌رایه‌تی ره‌وتێكی تازه‌ی نێو هه‌مه‌وه‌ندكان ده‌كه‌م، تا به هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی و پارتی بڵێم وه‌رن ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌م ره‌وته كه پڕیه‌تی له وزه‌ی گه‌وره و له‌سه‌ر داهاتی خۆمان چه‌ندین ڤیستیڤاڵ و دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌مان ساز كردووه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له پیاوانی هه‌مه‌وه‌ندیش له نزیك و دوور پاڵپشتیمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان له‌م دۆخه دواكه‌وتووییه رزگار بكه‌ین و ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو هۆزه‌كانی دیكه پیاوانی خۆمان بنێرێنه نێو جومگه گرنگه‌كانی ده‌سته‌ڵات بۆ خزمه‌تی هه‌مووان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه و خودی خۆیشم له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرێك له گه‌وره پیاوانی كوردستان‌م بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه دیووه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی پشتگیری كه‌ستان كردووه بتوانێت بچێته ناو ده‌سه‌ڵات؟ هه‌وراز كاوه وتی: "به‌ڵێ ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ش ساڵه بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر هه‌مه‌وه‌ند و ره‌وته‌كه‌مان كردوویه‌تی له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردووی هه‌مه‌وه‌ندا نه‌كراوه".
ده‌شڵێت: "سه‌رجه‌م كاره‌كان به‌نووسین و وێنه و ڤیدیۆ له ڕاگه‌یاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، برای ئازیز ئێمه تا ئه‌مكاته پشتیگری سێ ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیمان كردووه، كه هه‌موویان له‌م دوو هه‌ڵبژاردنه گه‌یشتنه شوێنی خۆیان، ئه‌مه‌یه شانازی بۆ ئێمه بتوانین له دوو هه‌زار ماڵی سه‌فه‌ره‌وه‌نده‌كان به‌یه‌ك ئاڕاسته ده‌نگه‌كانیان بۆ ئه‌و كه‌سه بێت كه ئێمه ده‌مانه‌وێت".
راشیده‌گه‌یه‌نێت: "بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن، به تایبه‌تی كوڕانی كۆچكردوو مام جه‌لال كاك مه‌سعود ئه‌م راستییه بزانن و به‌دوای ئه‌و دۆسیه‌یانه بچن كه گورزی كه‌مه‌ندكێشی له یه‌كێتی و پارتی و ده‌نگه‌كانی ئه‌وه‌نداوه له ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ند كه رۆژێك زۆرینه بوون لێره، بۆیه كاتیه‌تی بێین راستییه‌كانیان پێ بڵێین و له‌ده‌وری زۆر كه‌س دوور بكه‌ونه‌وه".
هــ. ر
PM:09:46:03/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت