دوو مانگ بخه‌وه‌و نزیكه‌ی دوو ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ربگره
ناوه‌ندی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر له‌وكه‌سانه‌یت كه عاشقی خه‌ویت، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان به ته‌مبه‌ڵییه و تاقه‌تی كاریان نییه، ئه‌م كاره 60 رۆژییه بكه‌ن، زۆر گونجاوه بۆیان.
زانایان له ناوه‌ندی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاندوه كه پێویستیان به چه‌ند خۆبه‌خشێكه له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ كه بتوانن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌سه‌ر جێگه بمێننه‌وه، دا‌واشیان كردوه ئه‌وه‌ی كه زمانی ئه‌ڵمانی ده‌زانێت و ئه‌وه‌ش كه باشه له خه‌وتنندا، داواكارییه‌كانی پێشكه‌ش بكات.
زاناكان بڕی 18 هه‌زار و 500 دۆلار به هه‌ر خۆبه‌خشێك ده‌ده‌ن كه خۆی بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و خۆبه‌خشانه ئه‌وه بزانن مه‌به‌ست له‌و دوو مانگه ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه خراپه‌كانی نه‌مانی كێش و هێزی راكێشان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ.
زانایان ده‌یانه‌وێت بۆیان ده‌ربكه‌وێت كه وه‌رگرتنی پشویه‌كی زۆر چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و هێزی راكێشانه ده‌بێت كه كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كان له‌كاتی گه‌شته‌كانیان بۆ مانگ و هه‌ساره‌ی مه‌ریخ توشی ده‌بن، مه‌به‌ستیشیان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه گه‌ره‌نتیی سه‌لامه‌تیی ژیانی كه‌شتویانه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
زانایان به‌نیازن به‌شداربوان بكه‌نه دوو گروپ، یه‌كێكیان به‌منزیكانه ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وی دیكه‌ش له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ده‌بێت.
زانایان هه‌موو رۆژێك خۆبه‌خشه‌كان ده‌خنه ناو ئامێرێكه‌وه كه به‌هۆیه‌وه هێزێكی راكێشانی ده‌ستكرد دروست ده‌كات، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا 12 خۆبه‌خش له 25ی ئازاری 2019 په‌یوه‌ندیان به ناوه‌نده‌كه‌وه كردوه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌نده‌كه داوای خۆبه‌خشی دیكه ده‌كات به‌تایبه‌ت خۆبه‌خش له ره‌گه‌زی مێ بۆ قۆناغی دووه‌م.
PM:09:33:30/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت