‌بێژه‌رێكی ئه‌مریكی عیراقییه‌كان به‌ "مه‌یمون" وه‌سفده‌كات
‌تاكه‌ر كارلسن، بێژه‌ری كه‌ناڵی فۆكس نیوز

وێستگه‌ نیوزـ

بێژه‌ری كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی خۆیه‌وه‌ له‌و كه‌ناڵه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، هێرشی توندی كرده‌سه‌ر عیراقییه‌كان و به‌ "مه‌یمون" وه‌سفیكردون.

دامه‌زراوه‌ی Media Matters چه‌ند ده‌نگێكی تۆماركراوی تاكه‌ر كارلسن، بێژه‌ری كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تیایدا ئه‌و بێژه‌ره‌ گفتوگۆیەک دەکات و به‌زمانێكی زۆر زبر تانه‌ و ته‌شه‌ر له‌ خه‌ڵكی عیراق ده‌دات.

كارلسن ده‌ڵێت:"عیراق شوێنێكی پیسه‌ و پڕه‌ له‌ مه‌یمونی سه‌ره‌تایی نمیچه‌ نه‌خوێنده‌وار، بۆیه‌ عیراق شایه‌نی ئه‌وه‌ نه‌بوو داگیر بكرێت"، ده‌شڵێت: "هیچ سۆزێكم بۆ عیراقییه‌كان نییه‌، چونكه‌ ئه‌وان كلێنكسی ته‌والێت به‌كارناهێنن و به‌ چه‌تاڵ نان ناخۆن، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وان ته‌نها گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بن."

ئه‌و بێژه‌ره‌ ده‌شڵێت تاكه‌ رێگه‌ بۆ رزگاركردنی عیراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عیراقییه‌كان بڕیار بده‌ن وه‌ك مرۆڤ ره‌فتار بكه‌ن.

له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌و بێژه‌ره‌ و خانمه‌ بێژه‌رێكی دیكه‌ كه‌ ره‌خنه‌ی له‌ حیجابی په‌رله‌مانتارێكی ژنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا گرتبوو، كه‌ناڵی فۆكس نیوز ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگیراوه‌.


PM:09:48:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت