دوای گۆرانی وتن چوو بۆ عه‌مره
تامر حوسنی لە عەمرە
وێستگه نیوزـ
تامر حوسنی، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی میسری ئاهه‌نگێكی له عه‌ره‌بستانی سعودی سازكرد، دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ش چوو بۆ عه‌مره.
وێنه‌یه‌كی تامر حوسنی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له مه‌ككه‌ی پیرۆزدا وێنه‌كه گیراوه، میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش ئاشكرایان كردوه كه تامر به هاوه‌ڵیی حوسام-ی برای چووه‌ته عه‌مره، براكه‌شی كه له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی وێنه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له به‌رده‌م كه‌عبه‌ی پیرۆزدان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی تامر حوسنی له ناوچه‌ی شا عه‌بدوڵای ئابوری له شاری جده لە 22ی شوباتی 2019 به‌ڕێوه‌چووه و ماوه‌ی 3 كاتژمێری خایاندوه و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی بوون، تامریش به‌شێكی زۆر له گۆرانییه‌كانی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی كردوه.
ئه‌مه دووه‌مجاره تامر حوسنی ئاهه‌نگ له عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌گێڕێت و یه‌كه‌م ئاهه‌نگی له مانگی ئازاری 2018 سازكرد و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی بوون، تامر یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ده‌توانن ئاهه‌نگی تێكه‌ڵ له سعودیه ساز بكه‌ن.
PM:08:28:24/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت