به‌وێنه..ته‌رمی پێنج كوژراوه‌كه‌ی ده‌ستی داعش به‌خاكسپێردران
وێستگه نیوزـ
میدیا عیراقییه‌كان هه‌واڵی فڕاندنی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی شیعه‌مه‌زهه‌بی خه‌ڵكی شاری نه‌جه‌فیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش بڵاوكرده‌وه، دواتر داعش ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كوشت و ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كانیان به‌خاكسپێردرا.
هاوڵاتییه‌كان بۆ راوه‌ماسی چوبونه سه‌ر ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار و له‌وێ داعش ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوون، دواتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه ژماره‌یه‌كی لێ كوشتون، پاشان ته‌رمه‌كانیان گه‌یه‌ندرابووه نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه.
مازن جه‌بار كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای فه‌لوجه رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی شوباتی 2019، ته‌رمی پێنج له‌و هاوڵاتییه فڕێندراوانه‌ی شاری نه‌جه‌ف گه‌یشتوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
هاوكات كه‌سوكاری كوژراوه‌كان ده‌ستیان به هێناوه‌ی ته‌رمه‌كان له قه‌زای فه‌لوجه-ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار به‌ره‌و شاری نه‌جه‌ف كرد و تا له زێدی خۆیان به‌خاكبسپێردرێن.
PM:05:55:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت