كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی خه‌ڵكی مه‌هاباد خۆی كوشت
لیدا ئەحمەد زادە
وێستگه نیوز ـ
کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتن و شێوازی خۆکوشتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، رۆژی یەکشەممە 17ی شوباتی 2019، کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی لیدا ئەحمەد زادە، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
وه‌ك رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، هێشتا شێوازی خۆکوشتن و هۆکاری خۆکوشتنەکەی لیدا روون نەبووەتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 32 هاوڵاتی کورد کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هــ. ر
AM:09:37:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت