به‌زمی ڤالانتاین له به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
كێ ده‌ڵێت رۆمانسیه‌ت مردوه؟ ئه‌وه‌تا كوڕان به چه‌پكه گوڵه‌وه و كچانیش به ته‌ماشاكردنی مۆبایله‌كانیانه‌وه بۆ شه‌وی ڤالانتاین چونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی كچان و كوڕانی بێرمینگهام و نیوكاسڵ و لیدز-ی به‌ریتانیای بڵاوكرده‌وه كه بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی ڤالانتاین چونه‌ته ده‌ره‌وه و له ئێواره‌یه‌كی ساری 3 پله‌ی سهدیددا به جلی نمیچه‌ڕوته‌وه كاتی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ندێك كوڕان گوڵی سوریا پێشكه‌ش به هاوڕێ كچهكانیانكردوه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان سه‌رقاڵی خواردن بوون، له‌و شه‌وه‌شدا چه‌ندین روداوی به‌ریه‌ك كه‌وتن و خواردنه‌وه‌ی زۆر و سه‌رپێچی هاتوهچۆ رویانداوه و هێزه‌كانی پۆلیسیش باری ئه‌منییان بۆ كچان و كوڕان پاراستووه.
ڤالانتاین له 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵیش كه‌وته رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، ساڵانه له‌و رۆژه‌دا له سه‌رانسه‌ری جیهان دیاری خۆشه‌ویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن و به‌و شێوه‌یه گوزارشت له خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وه‌فا و په‌یمان بۆ یه‌كتر نوێ ده‌كه‌نه‌وه، گرنگترین دیاری ئه‌و رۆژه‌ش كه له نێوان خۆشه‌ویسته‌كان ده‌به‌خشرێته‌وه، بریتییه له گوڵ، له هه‌موشیان زیاتر ره‌نگی سوره.
PM:05:55:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 90924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت