به‌رپرسی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران
وێستگه نیوز –
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك راگه‌یاند كه به‌هۆی هه‌ڵاتنی تۆمه‌تبارێك له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا، به‌رپرسی بنكه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
تۆمه‌تبارێك كه له بنكه‌ی پۆلیسی ر‌ه‌حیمئاوا له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، توانی هه‌ڵبێت و را بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌می 2019، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به هه‌ڵاتنی تۆمه‌تبار شاهۆ لوقمان له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا پێكهێنرا".
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كه‌ی رێوشوێنی یاسایی گرته‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا و ئه‌فسه‌رانی ئێشكگر بۆ لێكۆڵینه‌وه له نووسینگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران پشكنه‌ری گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند كه "كه‌سه هه‌ڵاتووه‌كه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی كوشتن و هێرشی چه‌كداری".
وتیشی: "تۆمه‌تباره‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا له باكوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی ته‌والێتی ئه‌فسه‌ره‌كان، توانیویه‌تی هه‌ڵبێت و رابكات".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه پێشتر دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادگا دانپێدانانی لێوه‌رگیراوه، ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا كراوه و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
PM:07:03:26/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت