مەلا بەختیار: دەبێت سەنگ و پێگەی هەندێک لایەن لەبەرچاو بگیرێت

‌مەلا بەختیار

وێستگە نیوز-

مەلا بەختیار ڕایگەیاند دەبێت سەنگ و پێگەی هەندێک لایەن لەبەرچاو بگیردرێت و ئاماژەی بەوەشکرد "زیخ" ناخاتە "کانیی یەکێتییەوە" کە ئاوی لێ خواردووەتەوە.


مەلا بەختیار لێرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیم لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند "دەبێت هەموو كادرێكی یەكێتیی، خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لەبەرامبەر دۆخ‌ و هەلومەرجی ئێستا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستا وەك رابردوو نییە، هەر هەڵەیەكی سیاسی، لە دەسەڵاتدا رەنگدەداتەوە و لە ناو كۆمەڵیشدا زیانەكانی بەڕوونی دەردەكەوێت".

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی لەوەشکردووە "ئێستا نە موزایەدە و نە عەقڵی حاكمیەتی رەها ناخوات، بەڵكو دەبێ‌ سەنگ ‌و پێگەی هەرلایەك وەك ئەمری واقیع، لەبەرچاو بگیرێت".

ڕونیشیکردووەتەوە "بەبێ‌ ئەقڵ ‌و لۆژیك، بەبێ‌ لێكدانەوەی زانستی ناتوانرێت سیاسەتێكی راست‌ و دروست بكرێت‌ و ناكرێ‌ دەرسی گەورە لە ئەزمونەكانی رابردوو وەرنەگرین".

ناوبراوجەختیکردوەتەوە "دەبێ‌ هەموومان پێكەوە ئەركەكانمان بە بەرپرسیارانە رابپەڕێنین ‌و یەكێتیی لە دۆخی ئێستاوە دەرباز بكەین ‌و بیگوازینەوە بۆ دۆخێكی نوێ‌ لە ئاییندەدا‌".

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە "وەك مەلا بەختیار، هیچ كات ئامادەنیم، زیخێك بكەمە كانی یەكێتیی، كە ئاوم لێخواردۆتەوە".



PM:03:56:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو