نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه بینی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی كانونی دووه‌می 2019، نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و بۆ خوار 60 دۆلار دابه‌زی.
شاره‌زایانی ئابوری رایانگه‌یاندوه كه هۆكاری دابه‌ینی نرخی نه‌وت ئه‌وه بووه كه ئاستی هه‌نارده و هاورده‌ی چین وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی بازرگانی و دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وت، لاوازیی به‌خۆوه بینیووه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش له مامه‌ڵه دواخراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برینتی پێوانه‌یی به 59 دۆلار و 88 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، به‌وه‌ش نرخه‌كه له‌چاو نرخی پێشویدا 60 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 1% دابه‌زی.
هه‌رله مامه‌ڵه دواخراوه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس 59 سه‌نت و به‌ڕٍێژه‌ی 1.1% دابه‌زی و گه‌یشته 51 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
PM:05:32:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت