به‌وێنه... ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس
وێستگه نیوز – له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 37ی تر برینداربوون.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2019 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نانه‌واخانه‌یه‌كی شه‌قامی تریفیز له ناوه‌ڕاستی شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا رویدا.
داواكاری گشتی شاری پاریس رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا دوو پیاوی ئاگركوژێنه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و 37ی تر برینداربوون كه برینی 10یان مه‌ترسیداره.
دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه خانمه گه‌شتیارێكی ئیسپانی كه له رووداوه‌كه‌دا برینداربوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا و هاوڵاتییه‌كی ئیسپای تریش بریندار بووه.
پێشتر كریستۆف كاستانیر وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه دووانیان پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه و دووانه‌كه‌ی تر هاوڵاتی مه‌ده‌نین.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا وتی: "10 له برینداره‌كان كه یه‌كێكیان ئاگركوژێنه‌وه بووه، برینه‌كانیان سه‌خته".
پۆلیسی پاریس له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌ستی تیرۆرستی له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌وه نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی غاز له نانهواخانهكهدا.
سەرچاوە: RT
PM:06:47:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت