به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له ناو ئۆتۆمبێلدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێرێكی به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلدا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی باشماخ و پۆلیسی باشماخ و ئاسایشی باشماخ دوو شۆفێریان هێنایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن".
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن ده‌ڵێت: "دوای پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆیان یه‌كێك له شۆفێره‌كان باری ته‌ندروستی تاڕاده‌یه‌ك جێگیر بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێك له شۆفێره‌كان گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ردوو شۆفێره‌كه خه‌ڵكی شاری شیرازی ئێرانن و به‌هۆكاری مانه‌وه له‌ناو ئوتومبێل و غاز لێدان وایان لێهاتووه".
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی (مصیب ئه‌بولقاسم عه‌باسی)یه و خه‌ڵكی شیرازه و ته‌مه‌نی 41 ساڵه".
PM:06:07:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت