نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: سعودیە رێگری دەکات هاوکارییەکان بگاتە دەست دانیشتووانی یەمەن
وێستگه نیوز ـ
مارک لوکۆک رێکخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، سعودیە رێگری له گه‌یاندنی هاوکارییه مرۆیەکان بۆ دانیشتووانی یه‌مه‌ن ده‌کات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: "وڵاتی سعودیە پردێکی لە نزیک سەنعای پایتەختی یەمەن دروستکردووە و قەیرانی مرۆڤایەتی لەو ناوچەیە قوڵترکردووەتەوە و ناهێڵێت هاوکارییه مرۆیه‌کان بگاتە دەست دانیشتووانی یه‌مه‌ن".
ئەوەشی راگەیاندووە، رێگرییه‌کانی وڵاتی سعودیە بۆ درووست‌کردنی پردێکی ئاسمانی له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعا به واتای ئه‌وه دێت که هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی یه‌مه‌ن که ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌رکردنیان له باکوری یه‌مه‌ن له‌بار نییه ده‌بێت ئێش و ئازار بچێژن.
باسی لەوەشکردووە، دۆخی دانیشتووانی یەمەن لە ئاستێکی خراپدایە چونکە ئەوان ناتوانن سەرجەم هاوکارییە مرۆیەکان بگەیەنە دەست دانیشتوانی ئەو وڵاتە و بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش 24 ملیۆن کەس کە دەکاتە 80% دانیشتووانی یەمەن پێویستیان بە هاوکارییە.
یەمەن یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی عەرەبی و ماوەی چوار ساڵە شەڕ و پێکدادان لەنێوان حوسییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەت بەردەوامە و رووبەڕووی یەکێک لە خراپترین کارەساتەکان بووەتەوە و بەوهۆیەوە لە ئێستادا زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
بۆ چارەسەرکردنی دۆخی یەمەنیش مانگێک پێش ئێستا بە چاودێری حکومەتی سوید لە ستۆکهۆڵمی پایتەخی ئەو وڵاتە حکومەتی یەمەن و حوسییەکان ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکرد، بە مەبەستی کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستێک لە یەمەن و گفتوگۆکردن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی و جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، کە چەند ساڵێکە درێژەی هەیە.
هــ. ر
AM:10:09:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت