سرودێك بۆ سێوان و منداڵه‌كانی ده‌ڵێن
وێستگه نیوز –
هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی و خاتوو تارا ره‌سوڵ پێكه‌وه سروودێك بۆ گیانی سێوان قادر ژنه سووتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و منداڵه‌كانی ده‌ڵێن.
خاتوو تارا ره‌سوڵی هونه‌رمه‌ند له په‌یجی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی نه‌جمه‌دین غوڵامی سروودێك ده‌ڵێن.
تارا ره‌سوڵ نووسیویه‌تی: "ئه‌مه سروودێكی كۆنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره نه‌جمه‌دین غوڵامیه دوێنێ شه‌و به‌یه‌كه‌وه ووتمان".
تارا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "لێره‌وه‌ش پێشكه‌شی ئه‌كه‌ین به ڕۆحی پاكی خاتوو سێوانی به‌ناحه‌ق كوژراو و مناڵه‌كانی و سه‌رجه‌م ئه‌و كچ و ژنانه‌ش كه به‌ناحه‌ق ئه‌كوژرێن".
سێوان قادر دایكی ئه‌و سێ منداڵه‌یه كه شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه ئاگر له ماڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سوتان و له ئه‌نجامدا سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا، خۆشی سه‌دا 90ی جه‌سته‌ی سوتا.
بەرەبەیانی رۆژی دووشه‌ممه 24ی كانوونی یه‌كه‌م بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە، سێوان قادر لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
دوای سووتانی سێوان قادر هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تباری رووداوه‌كه زانی و داوایكرد: "ئه‌م كه‌یسه دانه‌خرێ و به‌سزای خۆی بگه‌یه‌نن، قه‌ت لێی خۆشنابم. له هیچ كه‌سێكیش خۆشنابم كه ده‌ستی تێیدایه".
چه‌ند سه‌عاتێك دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی چەمچەماڵ باوکی منداڵەکانی دەستگیرکرد و رایگەیاند كه لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە و گیانلەدەستدانی منداڵەکان و دایکیان دەکات.
ئه‌مڕۆش تۆمەتبارێکی تری کەیسی سوتانی سێوان و سێ منداڵەکە دەستگیرکرا كه به وته‌ی پۆلیس "پێشتر وەکو شایەتحاڵ وتەی لێ وەرگیراوە بەڵام ئێستا یەکێکە لە داواکراوەکانی دادگا و دەستگیرکراوە".
PM:09:05:26/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 15680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت