10خانمی شۆخ و شه‌نگی ناو ژیانی براد پیت


وێستگه‌ نیوزـ

براد پیت، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیود و هاوسه‌ری پێشووی ئه‌نجێلینا جولی، له‌ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خانمانی دیكه‌ هه‌بووه‌، هه‌ندێك له‌و خانمانه‌ش ئه‌و كته‌ره‌یان له‌پێناو پیاوێكی دیكه‌ جێهێشتووه‌.

یه‌كێك له‌و 10 خانمه‌ شۆخ و شه‌نگه‌ی له‌ ژیان براد پیتدا هه‌بوون، كریستینا ئیبلیجیت بوو كه‌ له‌كاتی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیت، ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه‌، شه‌وێكیان پیت ده‌یبات بۆ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی MTV Movie Awards ، كه‌چی هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا كریستینا وازی له‌ پیت هێنا و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌دا به‌ست.

دیارترین ئه‌و 10 خانمه‌ی په‌یوه‌ندی و ژوانییان له‌گه‌ڵ براد پیت هه‌بووه‌:

سینتیا- خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكاییه‌ كه‌ له‌ ساڵانی 1980ی سه‌ده‌ی رابردوو پیت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا هه‌بووه‌.


له‌ چه‌ندین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ درامای Dallas  كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1987 بۆ 1988 پێشكه‌ش ده‌كرا، براد پیت رۆڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خانمێكی به‌ناوی شالاین ماكال ده‌بینی، ده‌وترا ئه‌و دووانه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ و دواتر له‌ ساڵی 1989 په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بچڕاوه‌.


جیل شۆڵن یه‌كێكه‌ له‌و خانمانه‌ی دیكه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ستگیرانی براد پیت بوو، دواتر ئه‌و خانمه‌ بۆ وێنه‌گرتنی فیلمێك چووه‌ بۆدابست، به‌ڵام له‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ كه‌وته‌ داوی خۆشه‌ویستی، پیت به‌مه‌ توشی شۆك بوو.


رۆبین گیڤینگز، یه‌كێكه‌ له‌و خانمانه‌ی كه‌ دوای جیابونه‌وه‌ی له‌ مایك تایسن له‌ ساڵی 1989 په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ براد پیت به‌ست، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان ساڵ له‌ پیت جیابوه‌وه‌.


كریستینا ئەپلیگەیت له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا كه‌وته‌ داوی خۆشه‌ویستیی پیت، شه‌وێكیان پیت له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی MTV Movie Awards ، كه‌چی هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ كچه‌كه‌ پیت-ی بۆ پیاوێكی دیكه‌ جێهێشت و ته‌نیای كرد.


هه‌رله‌ ساڵی 1989 پیت له‌گه‌ڵ خانمی به‌ناوی ئه‌لیزابێت دایلی ده‌چووه‌ ژوان، به‌ڵام خانمه‌كه‌ لێی جیابووه‌ و وتی كه‌ پیت زۆر له‌خۆباییه‌.


له‌كاتی تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی فیلمی Thelma & Louise له‌ ساڵی 1991، پیت و جینا ده‌یڤس-ی خانمه‌ ئه‌كته‌ر په‌یوه‌ندییان به‌ست.


پیت و جولێت لویس وه‌ك دوو كاراكته‌ر له‌ چه‌ندین كاری فیلمسازیدا له‌نێوان ساڵانی 1990 بۆ 1993 پێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن و له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاریش له‌ ساڵی 1991 جولێت هاوه‌ڵیی پیت-ی كرد، براد پیت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی زۆر پێخۆشبوو به‌ڵام دواجار له‌یه‌ك دوركه‌وتنه‌وه‌.


براد پیت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ساندی نیوتن-دا هه‌بوو.


پیت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خانمه‌ نمایشكارێكی جلوبه‌رگی چیكی به‌ناوی جیتكا بۆهیلدیك به‌ست، به‌ڵام ئه‌مه‌ خۆشه‌ویستی جولێت لویسی له‌بیر نه‌بردوه‌وه‌ و له‌كاتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا دانی به‌وه‌دانا كه‌ هێشتا هه‌ر لویسی خۆشده‌وێت.


له‌میانی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی فیلمی Se7en ، پیت كه‌وته‌ داوی خۆشه‌ویستیی گوینس پاڵترۆ و له‌كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گلوب له‌ ساڵی 1995، وا وه‌سفی ئه‌و خانمه‌ی كرد كه‌ خۆشه‌ویستی هه‌موو ژیانییه‌تی، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك له‌ ده‌ستگیرانداری له‌ ساڵی 1997 جیابونه‌وه‌.


دوای جیابونه‌وه‌ی له‌ پاڵترۆ، پیت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كلێر فۆرلانی به‌ست و پێكه‌وه‌ ئاماده‌ی ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی WGA Awards بوون.


له‌ ژوانێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراودا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هه‌ردووكیان رێكخیان خستبوو، ساڵی 1998 براد پیت و جێنیفه‌ر ئه‌نیستۆن یه‌كیان بینی، ساڵی 2000 هاوسه‌رگیریان كرد و به‌ دووانه‌ ئاڵتونییه‌كه‌ی هۆڵیودا ناویان ده‌كرد، به‌ڵام ساڵی 2005 له‌یه‌كتر جیابونه‌وه‌.


ئه‌نجێلینا جولی و براد پیت- په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی خایاند تا له‌كاتی تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی فیلمی دركاندیان كه‌ یه‌كتریان خۆشده‌وێ و ساڵی 2012 بونه‌ ده‌ستگیرانی یه‌كتر و له‌ ساڵی 2014 هاوسه‌رگیریان كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا 3 منداڵیان بوو و 3ی دیكه‌شیان له‌رێگه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ به‌خێوكرد و دواتر له‌یه‌ك جیابونه‌وه‌.


PM:10:06:20/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 20544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو