پۆلیسی پێنجوێن ده‌ستگیركردنی شه‌ش تۆمه‌تباری راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌شی پۆلیسی پێنجوێن ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وشداوه كه ئه‌و تۆمه‌تبارانه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه و به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (15ی جه‌وازات، 21ی هاتوچۆ، 24ی مانه‌وه‌ی بێگانه‌كان‌و 432 له‌یاسای سزادانی عیراقی) له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی‌و تاوانی جۆراوجۆر داواكراوبون.
ئاشكراشیكردوه كه پاش ده‌ستگیركردنیان په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه‌و روبه‌روی یاسا‌و دادگا كراونه‌ته‌وه.
PM:11:17:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت