شهڕڤانان زیاتر لە نیوەی شارۆچکەی هەجین لە دهستی داعش دهردههێنن
وێستگه نیوزـ
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیویانە لە ناو شارۆچکەی هەجینی ژێر دەستی داعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پـێشڕەویـیەکی زۆر بکەن زیارە لە نیوەی شارۆچکەی هەجین کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
ئەمڕۆ پـێنجشەممە کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە شەوی دووشەممەوە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ناو شارۆچکەکە دەسـتیپـێکردووە هەتا ئەمڕۆ زیاتر لە نیوەی هەجین کۆنترۆڵکراوە، دەشڵێت لە ماوەی 2 ڕۆژی ڕابردوو شەڕی قورس لەو ناوچەیە ڕوویانداوە و هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات شوێنەکانی داعشیان تۆپـبارانکردووە.
لە ئەنجامی شەڕی ئەم دوو ڕۆژە 34 چەکداری داعش کوژراون، لەوانە سینیان خۆکوژبوون، لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیش 17 شەڕڤان شەهید بوون.
کۆمەڵەکە باس لەوەش دەکات لەوەتای لە 10 ی مانگی نۆوە ئۆپەراسیۆنەکان دەسـتیانپـێکردووە بۆ ڕزگارکردنی ئەو دوا ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە داعش، 827 چەکداری داعش کوژراون و 481 شەڕڤان و 308 کەسی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگەیان بۆ خەڵکی سیڤیل کردووەتەوە و توانیویانە زیاتر لە هەزار کەسی سیڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە شاری هەجین ڕزگاربکەن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانان مەزەندەدەکەن نزیکەی 2 هەزار داعش لەو ناوچەیە هەبن و زۆربەیان عەرەبی وڵاتانی دیکە و بیانی بن.
PM:10:52:06/12/2018
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت