عەبدولمەهدی وەزیرێکی پارتی راسپارد بۆ ڕاییکردنی کارەکانی وەزارەتی داد

‌عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق

وێستگە نیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیرێکی پارتی ڕاسپارد بۆ ئەوەی کاروبارەکانی وەزارەتی داد بە وەکالەت بەڕێوەببات.

لە نوسراوێکی فەرمییدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەنگین ڕێکانیی کە وەزیری ئاوەنداکردنەوەیە لە پشکی پارتی ڕاسپارد بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری داد بە وەکالەت.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا یەکێتی پێداگری دەکات لەوەی ئەو وەزارەتە دەبێت بدرێت بەو و خالید شوانی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.

تا ئێستا هەشت وەزارەت لە کابینەکەی عەببدولمەهدی بێ وەزیر ماونەتەوە و ئەوەش بووەتە جێی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان و تا ئێستا ڕێکنەکەوتوون بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەسانەی کە دەبنە وەزیر.


PM:09:46:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 5152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت