نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی تشرینی دووه‌می 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 398 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج وتی: "له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 650 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 8 هه‌زار و 600 دینار بوو.
PM:03:24:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 10628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت