فه‌ڕه‌نسا فه‌رمانی دەستگیرکردنی سێ به‌رپرسی سوریای ده‌ركرد
عه‌لی مه‌ملوك
وێستگه نیوز –
داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا یاداشتی ده‌ستگیركردنی نێوده‌وڵه‌تی سێ به‌رپرسی سوریای ده‌ركرد كه بریتین له عه‌لی مه‌ملوك، جه‌میل حه‌سه‌ن و عه‌بدولسه‌لام مه‌حمود.
عه‌لی مه‌ملوك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری و گه‌وره راوێژكاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریایه و جه‌میل حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازییه و عه‌بدولسه‌لام مه‌حمود یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی هه‌واڵگری ئاسمانییه.
یاداشتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ به‌رپرسه به‌هۆی دیارنه‌مانی سێ هاوڵاتی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌گه‌ز سورییه كه له مانگی تشرینی دووه‌می 2013 له سوریا ده‌ستگیركران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا رایانگه‌یاند كه ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌كه باوك و كوڕێكن له ژیاندا نه‌ماون.
داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و سێ به‌رپرسه سوریه‌ی تۆمه‌تباركردووه به ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌زۆر شاردنه‌وه و ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ.
داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا پشتی به ئه‌رشیفی وێنه‌گری پۆلیسی سه‌ربازی به‌ستووه كه له ته‌مموزی 2013 له سوریا هه‌ڵات و 50 هه‌زار وێنه‌ی ته‌رمی زیندانیانی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد كه به‌هۆی برسێتی و نه‌خۆشی و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه له ماوه‌ی ساڵانی 2011 تا 2013 له گرتووخانه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: bbc
PM:07:46:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت