بەلەمێک بە 13 پەنابەرەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت
دەریای ئیجە.. مەرگەساتی پەنابەران
وێستگه نیوز ـ
شەوی رابردوو بەلەمێک کە ژمارەیە پەنابهری نایاسایی ھەڵگرتبوو، لە نزیک کەناراوەکانی شاری بۆدرومی تورکیا ژێرئاو کەوتووە، بەھۆیەوە کەسێک گیانی له دهستداوه.
میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن، بەلەمەکە 13 کەسی لەسەر بووە و سەرجەمیان عیراقی و فەلەستینی بوون.
ههروهك هاتووه: بەھۆی ژێرئاو کەوتنیهوه سەرنشینێکی بەلەمەکە گیانی لەدەستداوە و پۆلیس توانیویەتی 12 کەسەکەی دیکە رزگار بکات.
تا ئێستا پۆلیس ناسنامەی ئەو کەسی گیانی لەدەستداوە ئاشکرا نەکردووە.
هــ. ر
AM:08:41:28/10/2018
ئهم بابهته 2400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت