ئه‌مریكا دووه‌م هۆشداری له‌سه‌ر گه‌شتكردن بۆ عیراق ده‌دات
وێستگه نیوزـ
بەھۆی مەترسیی ئەمنییەوە لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا ئەمریکا دووجار ھۆشداریی داوەتەوە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە گەشتکردنیان بۆ عیراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەرێنماییەکدا ھۆشداریی داوە به ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی لەگەشتکردنیان بۆ عیراق و راگەیاندووە: ئەگەری زۆرە ئەمریکییەکان لەعێراق رووبەرووی تونوتێژی و رفاندن ببنەوە.
لەرێنماییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ھاتووە، تواناکان بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ئەمریکا لەعیراق سنوردارە و گروپە چەکدارەکان و تیرۆریستان تائێستا چالاکییان ھەیە و توانای پەلاماردانی ھێزە ئەمنییەکانیان ھەیە.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای سێ ھەفتە دێت لە ھۆشدارییەکی دیكه‌ی واشنتن لەبارەی بوونی مەترسی ئەمنی لەسەر ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی لەعیراق.
PM:02:26:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت