بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌ربڕی

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وەفدی هاوپەیمانیی چاكسازی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، هاوپەیمانیی چاكسازی كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی نێوان شیعه‌ و سوننه‌كانی عیراقه‌، سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌ شاری سلێمانی كرد و گفتوگۆیان لەسەر قۆناغی داهاتوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرد.

هاوپه‌یمانیی چاكسازی له‌ فراكسیۆنەكانی ئەحرار و سائیرون و وەتەنییە و قەرار و عەرەبییە و نەسر و حیكمەو بەرەی حیوار پێكهاتوه‌ و سه‌ردانه‌كێكی دوو رۆژه‌یان بە سەرۆكایەتیی عەممار حەكیم بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆلای به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هۆشیار عومەر، ئەندامی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا باس لە بنەماكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كراوە‌و وەكو بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خۆیان بۆ كابینەی نوێی حكومەت نیشانداوە پێشنارو بۆچونی خۆیان بۆ وەفدەكە خستەرو.

هاوكات حەیدەرمولا، ئەندامی وەفدی شیعەكان باسی لە هۆكاری راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت ‌و وتی: پێمانوایە كابینە وزارییەكە بەمجۆرە سەركەوتن بەدەستدەهێنێت.


PM:10:25:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت