فرانس پرێس: 900 چه‌كداری بیانیی داعش له گرتوخانه‌كانی یه‌په‌گه‌دا هه‌ن
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه ئاشكرایكرد كه له گرتوخانه‌كانیاندا نزیكه‌ی 900 چه‌كداری بیانیی داعش هه‌ن كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیشیان له‌گه‌ڵدایه و وڵاته‌كانیان ئاماده‌نین وه‌ریان بگرنه‌وه.
نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگیركراوانه خه‌ڵی 44 ده‌وڵه‌تی جیاجیا جیهانن و زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش له به‌رپرسیارێتیه‌كانی سه‌ر شانیان خۆیان ده‌دزنه‌وه و نایانه‌وێت چه‌كداره‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
نوری مه‌حمود جه‌ختیشیكرده‌وه كه شه‌ڕ له دژی داعش به‌رده‌وامه و به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییشه‌وه ژماره‌یه‌كی زیاتر له چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركراون.
پێشتر ئیداره‌ی خۆجیی له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی چه‌كداره داعشه بیانییه ده‌ستگیركراوه‌كان، 520 چه‌كداری بیناییه، به‌ڵام زیادبونی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ نزیكه‌ی 900 وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه، قورساییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیی كورد دروستكردوه.
PM:09:15:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت