نوێنهری ئهمریكا له نهتهوه یهكگرتووهكان دهستی لهكار كێشایهوه
نیکی هایلی و دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوزـ
نیکی هایلی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیلەکارکێشایەوە سەرۆکی ئەمریکاش بڕیارەکەی پەسەندکرد.
بهپێی میدیا جیهانییهكان، نیکی هایلی هەفتەی رابردوو بریاری دەستلەکارکێشانەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکادا تاوتوێ کردووە، دواتر ئەمڕۆ سێشهممه 9ی تشرینی یهكهمی 2018، هایلی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی خستە بەردەم ترهمپ و ئەویش بریارەکەی پەسەند کرد.
پێشتر رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە 14ی ئەیلولدا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو، هایلی بڕی 52 هەزار و 701 دۆلاری لە پارەی حکومەت بۆ کڕینی پەردەی نوسینگە تایبەتیەکەی خەرج کردووە، بەڵام دۆناڵد ترهمپ دەڵێت: هایلی لە شەش مانگی رابردووەوە نیازی دەستلەکارکێشانەوەی هەبووە و لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.
نیکی هایلی لە ساڵانی 2011 بۆ 2017 حاکمی ولایەتی کارولاینای باشوور بووە و یەکەمین ژنی ئەمریکی - هیندی بووە لەو پۆستەدا دەستبەکاربێت، یەکەم ئەندامیش بووە کە دوای چوار رۆژ لە دەستبەکاربوونی کابینەکەی ترهمپ، لەو کابینەیەدا دەستبەکاربووە.
لە ساڵی 2017 بۆ 2018 وەك 29 هەمین باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکاربووە. و لە 9-10-2018 دەستی لەکارکێشایەوە.
PM:08:27:09/10/2018
ئهم بابهته 1336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت