به‌ڤیدیۆ... نه‌مانی گوندێك له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه به مانگه ده‌ستكرده‌كان گیراوه، له تسۆنامییه‌كه‌ی ئینده‌نوزیادا گوندێك له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌سه‌ر نه‌خشه سڕایه‌وه و نه‌ما.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی سولاویسی به گوڕی 7.5 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له ئینده‌نوزیا روویدا، ئاستی ئاوی ده‌ریاكان شه‌ش مه‌تر به‌رزبووه‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی داپۆشی و ئه‌و گونده نامێنێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه و تسۆنامیه‌كه‌ی له ئینده‌نوزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته‌وه 1234 كه‌س.
وته‌بێژی ئاژانسه‌كه وتی: "به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه وێرانكه‌ره‌ی له شاری بالوی ناوه‌ڕاستی وڵات روویدا، زیاتر له 65 هه‌زار ماڵ زیانیان پێگه‌یشتووه".
هه‌فته‌ی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.5 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له شاری بالوی ئینده‌نوزیا و ناوچه‌كانی چوار ده‌وری دا و زیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه.
PM:09:55:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 18768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت