ئه‌ردۆغان: ريفراندۆم ده‌كه‌ين
وێستگە نیوز -
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌ره‌ته ئينگليزى، وتى: ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌م جۆره بن، ئێمه ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين وە ئه‌گه‌ر ببينه ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، توركيا زۆر شتى پێيه بۆ يه‌كێتى ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها وتى: ئێمه له 2018ين، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێى چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كه‌ين.
ئه‌وه‌شى وت: ئه‌گه‌ر بڕيارى ريفراندۆم بده‌ين، ئه‌وا به زوويى ده‌ست به گرتنه‌به‌رى رێككاره‌كان ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك وڵاتى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، دژايه‌تى موسڵمانان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى نيگه‌رانييان كه چۆن وڵاتێكى موسڵمان ببێته ئه‌ندامى يه‌كێتييه‌كه‌يان.
له 2005ه‌وه پرۆسه‌ى دانووستان بۆ وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ستيپێكردووه.
AM:10:47:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت