سبەینێ زۆرترین وەزارەت و دەستە مووچه وه‌رده‌گرن
دابەشکردنی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018، مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، "رۆژی دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی كه خه‌رج نه‌كراون خه‌رج ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دابوو، "رۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش 26و 27ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هــ. ر
PM:09:18:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10298
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت