"پێشتر خۆی داوای کردووە بگەڕێتەوە"
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو یه‌كێتی په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و كاندیدیش كرا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌سه‌ند كرا".
وتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندیدی كرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێشتر د. به‌رهه‌م به فه‌رمی داوای له یه‌كێتی كردبوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵ كرا.
ئارێز عه‌بدوڵا وتیشی: "پێشتر كاك به‌رهه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو، ئه‌مڕۆ نامه‌كه ره‌تكرایه‌وه".
PM:02:25:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت