سه‌رچاوه‌یه‌ك: پارتی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار نابێت و كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌ میدیاكانی نزیك له‌و حزبه‌ی رایگه‌یاند، پارتی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار نابێت و كاندیدی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌ كه‌ناڵی كوردستان 24ی رایگه‌یاندووه‌: بوونی‌ كاندید له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدی‌ ده‌بێت یان نابێت.

وتیشی‌: ئه‌مجاره‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌بێت و ئه‌و پۆسته‌ پشكی‌ پارتییه‌، ئه‌وه‌ش "وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی‌ سیاسی‌ كوردستان و یه‌كه‌م حزبی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 12ی‌ ئایاری‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق."

پێشتر هه‌فته‌نامه‌ی‌ ده‌ستور-ی‌ چاپی عیراق له‌ ژماره‌ 4231دا بڵاویكردبوه‌ته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی‌ له‌ نێوان فه‌تح و سائیرون كراوه‌، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ كوتله‌ی‌ (البنا‌و) و سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كوتله‌ی‌ (الاصلاح) و سه‌رۆك كۆماریش له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌بێت. 


PM:07:13:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو