ژنه كاندیدێكی گۆڕان: هه‌ست به‌رۆحی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌م له‌جه‌سته‌ی چیادا
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌یدا - چیا و نما
وێستگه نیوز-
كاندیدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه هه‌ست به‌رۆحی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات له‌جه‌سته‌ی چیای كوڕیدا.
ره‌هێڵ ته‌ڵعه‌ت دزه‌یی كاندیدی ژماره 18ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌دوای نیوه‌رۆ خوانێك كه چیا نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ژماره‌یه‌ك كادر‌و كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سازیكردبوو، ڕایگه‌یاند کە چیا وەک باوکی کەسێکی سادە لە هەڵسوکەوتی، و کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە. کە لەگەڵ "کاکە چیا دانیشتین و لە کاتی نان خواردنی نیوەڕۆ هەستم بە ڕۆحی کاک نەوشێروانم لە جەستەی ئەو ئەکرد".
ره‌هیڵ له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئەمڕۆ ۱۸\۹ سەردانی کاکە چیا ی کوڕی ڕابەری شۆڕشی چاکسازی ڕەوان شاد کاک نەوشێروان مستەفا مان کرد بۆ بەخێر هاتنەوەی بۆ نیشتمان".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 19ی ئایاری 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا به نه‌خۆشی له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
نەوشیروان مستەفا لەساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێكهێناوە، و خاوەنی دوو كوڕ كچێكە، به‌ناوی نماو چیا‌و چرا 17ی ئاداری ساڵی 2016 ش، خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
PM:05:54:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت