فازل میرانی بۆ یەکێتی: با دەمیان داخەن و هیچ نەڵێن

‌دیمەنێک لە کەرنەڤاڵەکە

وێستگە نیوز-

فازڵ میرانی ڕایگەیاند پێمان سەیرە هەندێک سەرکردەی یەکێتی هێرش دەکاتە سەر پاتی لەکاتێکدا خۆیان لە سایەی نێچیرڤان بارزانی پێگەشتوون.

فازڵ میرانی ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەڕێوەچونی مەراسیمی بانگەشەی حزبەکەی لە شەقڵاوە ڕایگەیاند "پێمان سەیرە هەندێک سەرکردەی یەکێتی بەو شێوەیە هێرش دەکەنە سەر پارتی و دەیکەنە ئامانج لە کاتێکدا خودی ئەو سەرکردانە لەسایەی پارتی و نێچێرڤان بارزانیدا پێگەشتوون".

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە جارێک 31ی ئابمان کردووە ئەوان پەنجا جار ئەوەیان کردووە، ئەوان کوردانی ئێرانیان دەستگیرکرردوە و ڕادەستیان کردوونەتەوە".

ئەندامەکەی مەکتەب سیاسی پارتی وتیشی "ئێمە بە 31ی ئاب هەولێرمان کردە پایتەختی کوردستان بەڵام دوای 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوک لە کورد حەرام کراوە".

فازڵ میرانی وتیشی"پێویستە ئەو سەرکردانە دەمیان داخەن و هیچ نەڵێن".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردودا چەند سەرکردەیەکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە میانی بانگەشەدا هێرشیان کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بە خیانەتکار ناویان برد.


ب.ع


AM:11:07:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو