سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح داوای دیبه‌ت له هێمن هه‌ورامی و شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح كه لیستی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داوای دیبه‌ت له شاسوار عه‌بدولواحید و هێمن هه‌ورامی ده‌كات و ده‌شڵێت سه‌رۆك لیسته‌كانی دیكه بۆ قۆناغی دواتر.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی 11ی ئه‌م مانگه داوای دیبه‌تی له قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی كرد، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ داوای دیبه‌تم له ساسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسیانه گفتوگۆ بكه‌ین و باسی ئابووری و وه‌به‌رهێنان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كات و شوێنه‌كه با به دڵی ئه‌وان بێت هه‌ر كوێیان پێ باش ئه‌و ئاماده‌یه.
له‌باره‌ی سه‌رۆك لیسته‌كانی دیه‌وه وتی: "دوای ئه‌م قۆناغه داوای دیبه‌ت له سه‌رۆك لیسته‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین".
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30 ئه‌یلولی 2018، ئه‌نجام بدرێت و یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لیستێكدا به‌ناوی (به‌ره‌و ئیسڵاح) به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
PM:02:46:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت