سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
فوئاد مەعسوم و بەشیر حەداد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له به‌شیر حه‌داد، كاندید‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018، د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌شیر حه‌داد كرد و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی چواره‌میدا، به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتنتانین له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی داهاتووتاندا، داوای سه‌ركه‌وتنیش ده‌كه‌ین بۆئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نیشتمانیی و ده‌ستورییه‌كانیدا به‌و جۆره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نیشتمانییه‌كان زامن ده‌كات و خواسته‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لمان به‌دی ده‌هێنێت له پێشكه‌وتن و تاو سه‌ندندا .
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
لە درێژەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئەیلولی 2018 بەڕێوەچوو، د.به‌شیر حه‌داد ناسراو بە (مەلا بەشیر)، كاندید‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه ده‌نگه‌كان، به‌شیر خەلیل حه‌داد، كاندید‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان 185 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، كاندید‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 53 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، 16 په‌رله‌مانتاریش به سپێتی ده‌نگیان دابوو و 28 ده‌نگیش پوچه‌ڵكرانه‌وه.
له دانیشتنی دوێنێ شه‌ممه‌ی 15ی ئەیلولی پەرلەمانی عیراقدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌سه‌رۆك و حه‌سه‌ن كه‌ریم به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردران.
به‌شیر حه‌داد ساڵی 1956 له هه‌ولێر له‌دایكبووه و ساڵی 1996 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی 2003 بووه‌ته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی شه‌رعی و فكری ئیسلامی‌دا.
PM:04:41:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت