حه‌شدی شه‌عبی له شنگال كشایه‌وه
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی ئاسایشی قه‌زای شنگال رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگال كشانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری قاسم سمۆ به‌رپرسی ئاسایشی قه‌زای شنگال بڵاویكرده‌وه كه "حه‌شدی شه‌عبی به هه‌موو هێزه‌كانییه‌وه له ناوچه‌كانی نێوان سنووری عیراق و سوریا و سه‌نته‌ری شنگال كشانه‌وه".
قاسم سمۆ وتی: "ئه‌وانه‌ی ماون ته‌نیا هه‌ندێك حه‌شدی ئێزدین، ئه‌وانیش خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و ناتوانن بچنه هیچ جێگاییه‌ك، ئاگه‌رنا ئه‌وانه‌ی دیكه هه‌موویان رۆیشتن".
وتیشی: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه په‌یوه‌ندیی به فه‌رمانی هێزه‌كانی عیراق و خودی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌یه و رۆیشتنه ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان له‌سه‌ر هه‌یه".
دوای ئه‌وه‌ی له 2014دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال كشانه‌وه، شاره‌كه كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، دواتر له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كرا.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی تر هێزی پێشمه‌رگه له شاره‌كه كشایه‌وه و ئه‌مجاره شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیشیه‌وه.
AM:08:19:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 7232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت