سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی سێ پرسی كوردستانی و عیراق كۆده‌بێته‌وه.
نه‌سروڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بكات.
نه‌سروڵا سورچی وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات له‌وانه‌ش، دۆخی ئێستای عیراق به‌تایبه‌تیش خۆپیشاندانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق و كاریگه‌رییه‌كانی".
وتیشی: "كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی و پێكهێنانی وه‌فد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ته‌وه‌ری تری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و بڕیاره پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چوون بۆ به‌غدا ئاماده بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببنه‌وه.
PM:09:04:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت